موچەی مامۆستایانی خوێندنی کورديی خورماتوو دزرا
K24 – ههولێر:
تارق حوسێن، بەڕێوبەری بەشی خوێندنی کوردی لەشارۆچکەی خورماتوو بەکوردستان 24ى راگهياند، پاش ئەوەی ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی خورماتومان لەناحیەی زنانەی سەر بەگەرمیان دابەشکرد، لەکاتی گەڕانەوەی مامۆستاکان لەنێوان گوندی (لەک و نەوجول)، لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە رێگە لە نوێنەری پێنج قوتابخانەی کوردی خورماتوو گیرا کە مووچەی مامۆستایانیان پێی بوەو موچەکانیان لەمامۆستاکان دزیوە.
بەوتەی مامۆستا تاریق، موچەی مامۆستاکان 65 ملیۆن دینارە و موچەی ژمارەیەک مامۆستا بووە کە لەلایەن بەڕێوبەرانی قۆتابخانەکانەوە وەرگیرابوو بەمەبەستی ئەوەی بيگەننە دەست مامۆستاکان لە خورماتوو.
بەرپرسانی ئاسایش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردووهتەوە و جارێ ئامادەنین هیچ قسەیەک بکەن و دەڵێن، لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان نەهاتووە.
لەدوای 16ى ئۆکتوبەر و داگیرکردنی شارۆچکەی خورماتوو لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە، مانگەنە مووچەی ئەو مامۆستایانەی کە سەر بەهەرێمی کوردستانە لەناوچەی زنانەی سەر بەگەرمیان دابەش دەکرێت.