به‌ريتانيا هه‌ڵوێستى خۆى له باره‌ى خاشقچى راگه‌ياند
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا، جێريمى هانت رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر ئه‌و راپۆرتانه راست بن سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى جه‌مال خاشقچى، وه‌ڵامێكى جديمان ده‌بێت.
جێريمى هانت له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى سعوديه له له‌نده‌ن، محه‌ممه‌د بن نه‌واف، باسى له پرسى جه‌مال خاشقچى كردووه.
ئه‌وه‌شى نووسيوه: ئه‌گه‌ر ئه‌و راپۆرته هه‌واڵانه راست بن كه سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى خاشقچى بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌وا؛ به‌ريتانيا به جدى كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كات، چونكه دۆستايه‌تيش له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌هاى هاوبه‌ش داده‌مه‌زرێت.
هانت له تويتێكدا ئه‌وه‌شى نووسيوه: ئاستى توندوتيژى دژى رۆژنامه‌نووسان له جيهاندا به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى مه‌ترسيداره بۆ سه‌ر ئازادى راده‌ربڕين.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، گوته‌بێژى حكومه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فريقا، ئيدوين سموال، له تويته‌ر نووسيويه‌تى: ئێمه چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ين، له‌و لێكۆڵينه‌وانه ئاگادار بكرێينه‌وه كه ئێستا له توركيا ئه‌نجامده‌درێن بۆ دياركردنى چاره‌نووسى جه‌مال خاشقچى.