سه‌رۆك وه‌زيرانى سكۆتله‌ندا: ته‌نيا سه‌ربه‌خۆيى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانمانه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى سكۆتله‌ندا، نيكولا ستۆرجيۆن رايگه‌ياند، سه‌ربه‌خۆيى وڵاته‌كه‌ى له به‌ريتانيا ته‌نيا چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و كێشانه‌ى رووبه‌ڕووى سكۆتله‌ندا بوونه‌ته‌وه.
ستورجيۆن، له كۆنگره‌ى پارتى نه‌ته‌وه‌يى سكۆتله‌دا كه خۆى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات، گوتى: پرسى كشانه‌وه‌ى به‌ريتانيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا كێشه‌يه‌كى گه‌وره‌يه.
گوتيشى: ته‌نيا چاره‌سه‌ر بۆ ده‌ربازبوون له‌و كێشانه‌ى به‌و هۆيه‌وه تووشى ئێمه ده‌بن، ئه‌وه‌يه، ئێمه‌ش ببينه ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ و تا دێت رۆژ له دواى رۆژ باوه‌ڕم به‌و پرسه زياتر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: بريكست، ده‌ريخست، سكۆتله‌ندا چاره‌نووسى به ده‌ست خۆى نييه و ناچاره بێ خواستى خۆى له يه‌كێتى ئه‌وروپا بكشێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاشكراشيكرد، كه پێويسته خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌ى ئارامگر بن و دووپاتيشيكرده‌وه، هه‌نگاوى ديكه ده‌نێت بۆ ئاماده‌كردنى پرۆژه بڕيارێكى نوێ له باره‌ى جيابوونه‌وه‌ى ئيسكۆتله‌ندا له به‌ريتانيا.
ساڵى رابردوو، كاتێك راپرسى كرا بۆ وه‌رگرتنى راى خه‌ڵك سه‌باره‌ت به جيابوونه‌وه‌ى به‌ريتانيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا، زۆربه‌ى دانيشتوانى سكۆتله‌ندا دژى ئه‌وه بوون به‌ريتانيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا بكشێته‌وه، به‌ڵام لايه‌نگرانى جيابوونه‌وه به رێژه‌ى 52 له سه‌د به‌رامبه‌ر به 48 له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن.
سكۆتله‌ندا له 2014دا پرۆسه‌ى راپرسييان ئه‌نجامدا بۆ جيابوونه‌وه له به‌ريتانيا و سه‌ربه‌خۆ بوون، به‌ڵام 55 له‌سه‌دى دانيشتوانه‌كه‌ى دژى سه‌ربه‌خۆيى وڵاته‌كه‌يان بوون و ته‌نيا 45 له سه‌ديان به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆيى ده‌نگيان دابوو.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز