رووسيا: هه‌وڵێكى جدى هه‌يه بۆ گواستنه‌وه‌ى تيرۆريستانى ئيدلب بۆ عێراق
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ئوليگ سيرۆمۆلۆتۆڤ، رايگه‌ياند، هه‌وڵێك له ئارادايه بۆ گواستنه‌وه‌ى تيرۆريستان له ئيدلبه‌وه بۆ عێراق.
سيرۆمۆلۆتۆڤ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به ئاژانسى تاسى رووسى راگه‌ياندووه، هه‌وڵێكى جدى له ئارادايه بۆ گواستنه‌وه‌ى تيرۆريسته‌كانى ئيدلب به‌ره‌و عێراق.
گوتيشى: ئێستا په‌ناگه‌ى ئارام بۆ تيرۆريستان له ئيندۆنيزيا، سينا، ئه‌فغانستان دابين كراوه و هه‌وڵێكيش هه‌يه تيرۆريسته‌كانى ئيدلب بگوازرێنه‌وه بۆ عێراق و په‌ناگه‌ى ئاراميان بۆ دابين بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌ركى هه‌ره سه‌خت و گرنگ له ئێستادا ئه‌وه‌يه رێگرى بكرێت له گه‌ڕانه‌وه‌ى تيرۆريسته بيانييه‌كان بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له پێش هه‌موو شوێنێكه‌وه بۆ عێراق و سووريا.
روونيشيكرده‌وه، ئێستا ژماره‌يه‌كى زۆرى تيرۆريستان له ئه‌وروپا بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئێستا ده‌يانه‌وێت له بيلارووس و ئۆكرانياشه‌وه بێنه ناو رووسيا.