هه‌زاران عێراقی ده‌یانه‌وێت ببنه وه‌زیر
K24 - هه‌ولێر:
هه‌نگاوه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنییه‌وه داواكاریی عێراقییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ربگرێت، شه‌پۆلێك كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵگای عێراقی پێشتر ئه‌و جۆره رێوشوێنانه‌یان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت نه‌بینیووه‌و هه‌میشه له پێكهێنانی حكوومه‌تدا پشت به سیستمی پشك پشكێنه و ته‌وافوق به‌ستراوه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌م دواییانه به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ راگه‌یاند و داوایكرد ئه‌وه‌ی توانای هه‌یه و له خۆی راده‌بینێت خۆی بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان كاندید بكات، ده‌توانێت له رێگه‌ی پێگه ئه‌لیكترۆنییه تایبه‌ته‌وه سیڤی خۆی بنیرێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی روونیكردووه‌ته‌وه كه "هه‌زاران هاووڵاتی پێشوازییان له‌و رێگا و رێكاره كردووه‌و داواكاریی كاندیدكردنیان له رێگه‌ی پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌وه پێشكه‌ش كردووه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی بوونی متمانه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و شانازی پێوه ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "تیمێكی تایبه‌تمه‌ند داواكارییه‌كان له یه‌كتری جیاده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كامانه‌یان جددین و كامانه‌یان هه‌ر بۆ خۆشی ناردوویانه".
راسپێردراوی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ ده‌ڵێت: "كه‌لێنێكی گه‌وره له‌نێوان جه‌ماوه‌ر و هێزه سیاسییه‌كان درووست بووه، هه‌ر بۆیه خواستێكی زۆر لای رای گشتی و ته‌نانه‌ت لای هه‌ندێك له حزبه‌كانیش په‌یدابووه‌و هانی ئه‌وه ده‌ده‌ن سه‌ربه‌خۆكان و خاوه‌ن تواناكان و كه‌سه خاوێنه‌كان به‌شداریی له ئیداره‌دانی وڵات‌دا بكه‌ن، گه‌ل داوا ده‌كات قۆرخكاریی سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هیچ گرووپێكه‌وه نه‌هێڵرێت".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئه‌و كاندیدانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه سیاسی و حزبه‌كانه‌وه وه‌ك كاندیدی سه‌ربه‌خۆ پێشكه‌ش كراون ره‌تده‌كاته‌وه".
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌شدا میدیاكاری عێراقی دالیا عه‌قیدی، سیڤی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی گوته‌بێژی حكوومه‌تی نوێی عێراق پێشكه‌ش كرد و بووه یه‌كه‌مین ژن به‌و رێگایه خۆی بۆ پۆستێكی باڵا كاندید بكات.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش چالاكوانان تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌و هه‌زاران پۆستیان له‌باره‌یه‌وه كرد، زۆرینه‌ی نوسینه‌كان ته‌نزئامێز بوون و باوه‌ڕیان به‌وه نه‌ده‌كرد حكوومه‌تی نوێ به‌و رێگایه پێكبێت، به‌ڵكو هێشتا پێیانوایه به پشك پشكێنه‌ی حزبی و تائیفی و رێككه‌وتنی سیاسی پۆسته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.