ئه‌و سیخوڕه‌ی نه‌یهێشت جه‌نگی جیهانیی هه‌ڵبگیرسێت به دایبی منداڵان رزگار كرا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و پیاوه‌ی جیهانی له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی سه‌رتاسه‌ری هاوشێوه‌ی دوو جه‌نگه جیهانییه‌كه‌ی پێشوو پاراست، به نه‌ناسراوی ماوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا مرۆڤایه‌تی قه‌رزداریه‌تی.
ئۆلیگ گۆردێڤسكی، ناوه‌كه‌ی زۆر دیار نییه، به‌ڵام به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "The Guardian"ی به‌ریتانیا، ئه‌و پیاوه بووه رێگری له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م كردووه، نه‌ك كۆتایی به شه‌ڕ سارد هێنا، به‌ڵكو وه‌ك رۆژنامه‌كه باسی ده‌كات، كارێكی "گه‌وره‌شی" بۆ مرۆڤایه‌تی كردووه، به‌و پێیه‌ی گرنگترین سیخوڕی بیانی به‌ریتانیا بووه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی هه‌واڵگری رووسیا، كه پله‌كه‌ی كۆلۆنێل بووه، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌واڵگری به‌ریتانیا كاری كردووه و ته‌واوی پلانه‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی له وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤی و به‌ریتانیا و چه‌ند شوێنێكی دیكه، بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی رۆژئاوا ئاشكرا كردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، گرنگترین كاره‌كانی ئه‌و "سیخوڕه" ئاگاداركردنه‌وه‌ی رۆژئاوا بووه له‌و پلانه شه‌ڕانگێزییانه‌ی سۆڤیه‌ت هه‌یبووه، ئه‌و سیخوڕه هه‌ندێك له‌و چیرۆكانه‌ی خۆی له كتێبێكدا به ناوی "The Spy and The Traitor" (سیخوڕه‌كه و خیانه‌تكاره‌كه)، بڵاوكردووه‌ته‌وه، بن ماكنتایه‌ر، نووسه‌ری به‌ریتانیا ئاماده‌ی كردووه.
رێگریكردن له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م
ئه‌گه‌ر پێشبینییه‌كانی گۆردێڤسكی له شوێنی خۆیاندا نه‌بان، ره‌نگ بوو شه‌ڕی سارد، له جه‌نگێگی كێبڕكێی ئاسایی، ببێته شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ری و خوێناویی، یانیش جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م.
به‌شدارانی ئه‌و جه‌نگه‌ش، هه‌ردوو جه‌مسه‌ره خاوه‌ن ئه‌تۆمییه‌كه‌ی جیهانن، له‌گه‌ڵ هه‌ر ئاماژه‌یه‌كی هه‌ڵه له‌وانه بوو ئه‌و جه‌نگه هه‌ڵبگیرسێت.
ئه‌و سیخوڕه "خراپی" باری ده‌روونی به‌رپرسانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی بۆ وڵاتانی رۆژئاوای گواستووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردووه له ئاڵۆزی و گرژی زیاتر دووربكه‌نه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌ك هه‌ر شه‌ڕی ساردی دوورخستووه‌ته‌وه، بگره نه‌یهێشتووه ئه‌و شه‌ڕه سارده ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی جیهانی.
نووسه‌ره‌كه له كتێبه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "زێده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر بڵێین، ئه‌وانه‌ی له هه‌ردوو به‌شی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای په‌رده‌ی ئاسنین ده‌ژین (ده‌سته‌وه‌ژه‌كه بۆ ئه‌و دابڕه به‌كارده‌هێنرێت كه یه‌كێتی سۆڤیه‌ت خستبوویه سه‌ر وڵاتانی یه‌كێتییه‌كه كه ده‌كه‌ونه ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات)، به ژیانییان قه‌رزداری ئه‌و ئه‌فسه‌ره رووسه‌ن".
به گوێره‌ی نووسه‌ره‌كه، گۆردێڤسكی، رۆڵێكی گه‌وره‌ی له چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان مۆسكۆ و وڵاتانی رۆژئاوادا هه‌بووه، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی یه‌كێك له كرده‌وه هه‌واڵگرییه ئاڵۆزه‌كان بووه، كه له بیره‌وه‌رییه‌كانی مارگرێت تاچه‌ر، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا و میخائیل گۆرباچۆڤی دوایین سه‌رۆكی یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش ئاماژه‌ی بۆ كراوه، به تایبه‌تیش دوای یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوانییان له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، كه رۆڵی گه‌وره‌ی كۆبوونه‌وه و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانییان بۆ بوونی گۆردێڤسكی ده‌گێڕنه‌وه.
بن ماكنتایه‌ر، به‌هۆی نووسینی كتێبه‌كانی پێشووتری له باره‌ی كاری سیخوڕی كه چیرۆكه‌كانی به‌راستی روویانداوه، ناوبانگێكی زۆری له‌و بواره‌دا په‌یداكردووه، به تایبه‌تیش له كتێبه‌كانی Agent Zigzag و A Spy Among Friends، كه ئه‌وه‌ی دووه‌میان باس له ژیانی سیخوڕێك ده‌كات كه له به‌رژه‌وه‌ندی سۆڤیه‌ت، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاریكردووه.
چۆن كوڕی پۆلسێكی نهێنی رووسی ده‌بێته سیخوڕێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی به‌ریتانییه‌كان
گۆردێڤسكی، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری رووسیا بوو، له نووكی پێیه‌وه تا ته‌وقی سه‌ری له كاری هه‌واڵگریدا تیوه‌گلابوو، ئه‌و له ساڵی 1938 له‌دایكبووه، باوكی پۆلیسی نهێنی بووه و برایه‌كیشی له هه‌واڵگری كاری كردووه، خۆیشی توانیویه‌تی په‌یوه‌ندی به په‌یمانگای مۆسكۆی حكوومی بۆ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه بكات، كه ناسناوی "هارڤاردی مۆسكۆیه"، ده‌رچووانیشی نزیكن له‌وه‌ی بگه‌نه به‌رزترین ده‌زگای ئه‌منی سۆڤیه‌تی ئه‌و كات.
دواتریش په‌یوه‌ندی به هه‌واڵگری رووسیا كردووه و ئه‌ركه‌كانی سیخوڕیكردن بووه له‌سه‌ر بیانییه‌كان، له جیاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر جووه‌كان و پیاوانی كه‌نیسه، یاخود خاوه‌ن رایه ئازاده‌كان له ناوخۆی وڵات.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره له سه‌ره‌تاوه به وڵاتانی رۆژئاوا سه‌رسام بووه، له داوی سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینی چیكوسلۆڤاكیا له ساڵی 1968 له‌لایه‌ن رووسیا، بیرۆكه‌ی كاركردنی له دژی وڵاته‌كه‌ی له میشكدا چه‌سپیوه، به‌ڵام نه‌یكردبووه كردار.
یه‌كه‌م ئه‌ركی گۆردێڤسكی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، له سوید بووه، ئه‌و كاته به‌و هه‌موو ئازادییه‌ی تاك له سوید هه‌یه‌تی، سه‌رسام بووه، دواتر گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه چیدیكه ناتوانێت خزمه‌ت به یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بكات، هه‌رچه‌نده ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی رۆژئاوا هه‌وڵیانداوه له‌گه‌ڵی كاربكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و به‌ریتانیای هه‌ڵبژاردووه، مه‌رجیشی ئه‌وه بووه كه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له بری ئه‌و خزمه‌ته وه‌رناگرێت كه پێشكه‌شی به‌ریتانیای ده‌كات.
سه‌ره‌تاش چه‌ندین سیخوڕی سۆڤیه‌تی ئاشكرا كردووه، كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مۆسكۆ له وڵاتانی ئه‌وروپا و رۆژئاوا كارییان ده‌كرد، له تێگه‌یشتنی شێوازی كاری هه‌واڵگری رووسیاش، زانیاریی داوه‌ته به‌ریتانییه‌كان.
ئه‌وه‌ی به‌بیری هیچ سیاسییه‌كی رۆژئاوادا نه‌هاتبوو، ئه‌وه‌یه ئه‌و كاته هاوتا سۆڤییه‌تییه‌كان له‌و بڕوایه‌دابوون، رۆژئاوا پلانی هێرشی ئه‌تۆمییان له دژی سۆڤیه‌ت داناوه، به‌ڵام به‌هۆی گۆردێڤسكی، توانرا توندی لێدوان و وتاری سیاسییه‌كانی رۆژئاوا، له درووستكردنی گرژی دوورتر بكه‌وێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵگیرسانی ئه‌و شه‌ڕه ئه‌تۆمییه، له بیری كرملیندا دووربخه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش وایكرد جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م، روونه‌دات.
بۆیه ماكنتایه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "گرووپێكی بچووك له سیخوڕی هه‌ڵبژێردراو كه جیهانییان گۆڕی، ئۆلێگ گۆردێڤسكی یه‌كێكه له ئه‌ندامانی".
ئاشكرابوون و ده‌ربازكردنی له رێگه‌ی دایبی منداڵانه‌وه
سیخوڕێكی سۆڤیه‌تی، به‌ناوی ئالدریچ ئه‌میس، گۆردێڤسكی ئاشكرا كرد، دواتریش مۆسكۆ داوای لێ‌كرد بگه‌ڕێته‌وه مۆسكۆ، له كتێبه‌كه‌دا، ناوه‌ڕۆكی لێكۆڵینه‌وه ورده‌كه باس ده‌كات، كه له‌لایه‌ن به‌رپرس و هاوكارانی له ده‌زگای هه‌واڵگری سۆڤیه‌ت له‌گه‌ڵیدا كراوه، دواتریش به‌ریتانیا له كرده‌یه‌كی هه‌واڵگری ئاڵۆزدا به‌ناوی بیملیكۆ، توانی رزگاری بكات.
ئه‌و به‌شه‌ی ژیانی گۆردێڤسكی، له به‌شی كۆتایی كتیبه‌كه باسكراوه، روونیشی ده‌كاته‌وه، كرده‌وه‌كه زۆری نه‌ماوه له‌سه‌ر سكه‌ی خۆی لابدات، چونكه پێویستیان به ره‌زامه‌ندی مارگرێت تاچه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێبكه‌ن، به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیران له كۆشكی بالمۆرال ناچاربووه چاوه‌ڕوانی ته‌واوبوونی په‌یوه‌ندی یه‌كێك له پاسه‌وانه نزیكه‌كانی بكات، كه تێیدا په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئامێری ڤیدیۆیی دایكی شاژن بگه‌ڕێننه‌وه.
به‌ڵام دواجار ئه‌و به‌شه‌ی پرۆسه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییهات و توانرا گۆردێڤسكی له مانگی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 1985 له‌سه‌ر سنووری فینلاند و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی ده‌رباز بكه‌ن.
ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له ده‌ربازكردنیدا كرد، توانیان سه‌گه پۆلسییه‌كانی سۆڤیه‌ت، له رێگه‌ی دایبی منداڵان و قووتوی په‌نیری و پیاز بخافڵێنن، به‌وجۆره‌ش، ئه‌و پیاوه‌ی جیهانی له جه‌نگی جیهانی پاراست، له رێگه‌ی دایبی منداڵانه‌وه ده‌ربازكرا.
رووسیا ئێستاش ده‌یه‌وێت له سێداره‌ی بدات
تا ئێستاش گۆردێڤسكی، له رووسیا سزای له سێداره‌دانی هه‌یه و ئێستاش له به‌ریتانیا ده‌ژی، به‌ڵام رووسیا وه‌ك رزگاركه‌ری جیهان له جه‌نگی ئه‌تۆمی چاوی لێناكات، به‌ڵكو به‌وه‌ی كه خیانه‌تی له نیشتمان كردووه بۆیه لێخۆشبوونی بۆ نییه.
ئ. م