به فه‌رمانی خامه‌نه‌یی ئێران ئاو له‌سه‌ر عێراق ده‌گرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی نزیكه‌ی 7 ملیار مه‌تر سێجا، ئاو له عێراق ده‌گرێته‌وه، به‌وه‌ش گرفتی ئاوی خواردنه‌وه له عێراق زیاتر ده‌بێت، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه پارێزگای به‌سره.
عه‌لی موراد ئه‌كبه‌ری، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری كشتوكاڵی ئاوی ئێران رایگه‌یاند، به فه‌رمانی عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌و ئاوه له سنووره‌كانی رۆژئاوا و باكووری رۆژئاوا له‌گه‌ڵ عێراق، ده‌گرینه‌وه.
ئه‌كبه‌ری راشیگه‌یاندووه، ئه‌و بڕه ئاوه‌ی ده‌گیرێته‌وه، له سێ پرۆژه‌ی سه‌ره‌كی ناوخۆی ئه‌و وڵاته به‌كارده‌هێنرێت، كه 550 هێكتار زه‌وی له پارێزگای خوزستانی باشووری رۆژئاوا و 220 هێكتاریش له ئیلام پێ به‌راوده‌كرێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاریگه‌ریی گلدانه‌وه‌ی ئاوه‌كه، بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵییه له‌و وڵاته و گوتی: "كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو یه‌كێكه له هه‌ڕه‌شه مه‌ترسیداره‌كان و ئێستاش بیر له چاره‌سه‌ركردن و كۆنتڕۆڵكردنی ده‌كه‌ینه‌وه".
وێبسایتی "عه‌سری ئیران"ی له زاری ئه‌كبه‌ری بڵاویكردووه‌ته‌وه، 8 ملیار دۆلار بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی وزه و كشتوكاڵ دابین ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ئاو بكه‌ن.
پێشتریش ئێران زۆربه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ئاوییانه‌ی له عێراق گرته‌وه كه له خاكی خۆیه‌وه ده‌ڕژێنه ناو رووباری دیجله له عێراق، به‌مه‌ش كه‌مئاوی له عێراق و به‌تایبه‌تیش پارێزگاكانی باشووری عێراق سه‌ری هه‌ڵدا و تا ئێستاش به‌سره ئاوی پاك و پێویستی بۆ خواردنه‌وه نییه.
پێشبینی ده‌كرێت گرته‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ئاوییانه له‌سه‌ر سنوور، گرفتی كه‌مئاویی بۆ هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش درووست بكات.
سه‌رچاوه: Sky News
ئ. م