مافى مرۆڤ به‌ڵگه‌كانی دیارنه‌مانی خاشقچی له‌سه‌ر شازاده‌ی سعووديه ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه "هیومه‌ن رایتس وۆچ" بوونی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی ئاشكرا ده‌كات، كه تێوه‌گلانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه له‌و كه‌یسه‌دا ده‌سه‌لمێنێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا رێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانی دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته ده‌ستبه‌جێ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانی په‌یوه‌ست به دیارنه‌مانی خاشقچی ئاشكرا بكات".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "ژماره‌یه‌كی زۆری به‌ڵگه‌ی پشتڕاستكه‌ره‌وه هه‌ن، كه تێوه‌گلانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه له دۆسیه‌ی دیارنه‌مانی رۆژنامه‌نووسه بێسه‌روشوێن بووه‌كه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه و رایگه‌یاند، "به‌ئامانجكردنی خاشقچی له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی سعوودییه‌وه ریاز به‌ته‌واوه‌تی په‌یمانی ڤیه‌ننای پێشێل كردووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جێرمی هانت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هۆشداریدا و گوتی: "ئه‌گه‌ر گومانه‌كانی به‌رپرسانی توركیا پشتڕاست كرانه‌وه و ده‌ركه‌وت كه خاشقچی له‌ناو كونسۆڵخانه‌ی سعوودیه له ئیسته‌نبوڵ كوژراوه، ئه‌وا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سعوودیه ده‌ره‌نجامێكی مه‌ترسیداری ده‌بێت".
دوێنێش رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایكردبوو، "به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانی توركیا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستیه‌ی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه سعوودییه‌كه له‌ناو بینایه‌ی كونسۆڵخانه‌ی سعوودیه له‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتدارانی پله‌باڵا له دیوانی شاهانه‌ی سعوودییه كوژراوه و، دواتر به مشار جه‌سته‌كه‌ی بڕاوه‌ته‌وه".
ئه‌مڕۆش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، به‌وردی به‌دواداچوون بۆ پرسی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نووسه ونبووه‌كه‌ی سعوودییه ده‌كه‌ین و گوتیشی: "ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر، لایه‌نه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسه له ئاشكراكردنی چاره‌نووسی خاشقچی نزیك بوونه‌ته‌وه".
H.B