ئەو كەسەی لە دهۆك گەنجێكی كوشت لە ئامێدیش هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت

ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا كراوه‌

K24 - دهۆك:

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، كه‌سێك له‌ نزیك شوقه‌كانی دابین له‌ ناوه‌ڕاستی دهۆك گه‌نجێكی 32 ساڵانی كوشت و كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستاش هه‌مان له‌ ئامێدی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت.

په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ زاری به‌رپرسانی ئه‌منی دهۆكه‌وه‌ رایگه‌یاند، دوای رووداوه‌كه‌، بكوژی گه‌نجه‌كه‌ بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه‌.

موقه‌ده‌م هێمن سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆكیش راده‌گه‌یه‌نێت، ناسنامه‌ی بكوژه‌كه‌ دیاریكراوه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه.