بە ھەزاران جووجه‌ڵه لەسەر رێگای سلێمانی - کەلار فڕیده‌درێن
K24 - گه‌رمیان:
بە ھەزارن جووجه‌ڵه لەسەر رێگای سلێمانی - کەلار فڕێدراون و كه‌سیش هۆكاری فڕێدانی ئه‌و جووجه‌ڵانه له‌و شوێنه نازانێت.
هه‌رێم جاف، په‌یامنێری كوردستان 24 له گه‌رمیان رایگه‌یاند، تا ئێستا ھۆکارەکەی نازانرێت و دەزگا ئەمنییەکانیش ھیچ روونکردنەوەیەکیان لەم بارەیەوە نییە.
په‌یامنێی كوردستان 24، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی ئه‌و جووجه‌ڵانه نییه و نازانرێت هه‌ڵگری ڤایرۆس و نه‌خۆشین یان نا.
وه‌ك له گرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه‌كانیش ده‌رده‌كه‌ون، شۆفێران و هاووڵاتییان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن جووجه‌ڵه‌كان كۆبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ئه‌و رێگا خێرایه روونه‌دات.
ئه‌و كه‌سه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شی تۆماركردووه ده‌ڵێت: "ژماره‌یان هێنده زۆره، ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگا له هه‌ندێكیانی داون و پانی كردوونه‌ته‌وه".
ئ. م