29 ملیۆن ئه‌كاونتی دیكه‌ی فه‌یسبووك هاككرا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆمپانیای فه‌یسبووك رایگه‌یاند, هاككه‌ران توانیویه‌تی بچنه ناو ئه‌كاونتی نزیكه‌ی 29 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووك.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمپانیای خاوه‌نداری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، هاككه‌ران ته‌نها چوونه‌ته هه‌ژماری فه‌یسبووك و ئه‌په‌كانی وه‌كو ماسنجه‌ر، ئینستاگرام، واتس‌ئاپ و هه‌ژماری تایبه‌ت به پاره‌دان هاكنه‌كراون.
فه‌یسبووك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا روونی ده‌كاته‌وه، هاككه‌ران ده‌ستیان گه‌یشتووه به پاسۆوردی به‌كارهێنه‌ران و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌كاونته‌كاندا گرتووه، بۆیه باشتره به‌كارهێنه‌ران پاسۆوردهكانییان بگۆڕن.
له كۆتای مانگی رابردوو، هه‌مان حاڵه‌ت روویدا و كۆمپانیای فه‌یسبووك رایگه‌یاند، نزیکەی 90 ملیۆن ئەکاونت هاککران و کۆمپانیاكهش لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە، دڵنیایی دایە بەکاربەرانی کە پرۆسەی هاککردنەکە کۆتایی پێهێنراوە و ئەکاونەتەکان گەڕێندراونەتەوە.
ئەگەر لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، فەیسبووکەکەت "لۆگ ئاوت" کرابوو و داوای دووبارە چوونە ژوورەوەت لێ‌کرا، ئەوا ئەکاونتەکەت وەک یەکێک لەو 90 ملیۆن ئەکاونتە هاککراوه.
بەڵام کۆمپانیای فەیسبووک دەڵێت، پێویست ناکات پاسوۆردەکانتان بگۆڕن چونکە ئێستا ئەکاونتەکانتان سەلامەتە.
چۆن دەزانی ئەکاونتەکەت هاککراوە:
- ئیمەیل و پاسوۆردەکەت گۆڕاوە.
- ناو و رۆژی لەدایکبوونت گۆڕاوە.
- داوای هاوڕێیەتی بۆ کەسانێک رۆشتووە کە خۆت لێی ئاگادار نیت.
- نامە نێردراوە کە تۆ نەتناردوون.
- پۆست کراوە کە خۆت پۆستت نەکردووە.
- ئ . م