هازارد دیسان ئارازووی پۆشینی درێسی ریال مهدریدی دهربڕی
ئیدین هازاردی ناوەراستکاری هەڵبژاردەی بەلجیکا و یانەی چێڵسی ئینگڵاند جارێکی دیکە باس لە چوونی بۆ ریزەکانی ریال مەدرید دەکاتەو و دەڵێت کە ئارەزووی یاریکردنی لە یانە ئیسپانیەکە هەیە، بەڵام ئەگەر ئەم شتە رووینەدا، ئەوا مانای ئەوەیە کە رێگەیان پێنەداوە.
ئیدین هازارد له پرێس كۆنفرانسێك گوتی: ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە کە داوام لە بەرپرسانی یانەکەم کردووە بە هەر شێوەیەک بێت رێگەم پێبدەن کە یانەکەم جێبێڵم و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە بکەم، ئەم شتانە راست نین و ئەوەشتان لێ ناشارمەوە کە ئارەزووی یاریکردنم لە ریزەکانی ریال مەدرید هەیە، بەڵام ئەگەر ئەم شتە روینەدا، ئەوا مانای ئەوەیە کە رێگەیان پێنەدام، بەڵام ئەگەر رێگەیان پێدام، ئەوا بە بێ دوو دڵی پەیوەندی بەو یانەوە دەکەم و خۆشحاڵیش دەبم.
ئهم قسانهی هازارد له كاتێكدایه، كه 2 رۆژ لهمهوبهر دیسان پێداگیری لهسهر پهیوهندیكردنی به ریال مهدرید كردۆتهوه، به گوێرهی میدیاكانی ئیسپانیا ئهم یاریزانه دهبێت سووپرایزی هاوینهی داهاتووی ریال مهدرید.