داعش 130 خێزانی رفاند
K24 - هه‌ولێر:
گرووپێكی سه‌ر به داعش، 130 خێزانی له كاتی هێرشكردنه سه‌ر خێوه‌تگای ئاواره‌كانی به‌حره له پارێزگای دێره‌زوور له كه‌ناراوی رۆژهه‌ڵاتی فورات رفاند.
شڤان خابووریی، گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ده‌ڵێت: "هێزه‌كانمان توانیوویانه به‌ر به هێرشه‌كه‌ی داعش بگرن و ئاواره‌كانی دیكه بپارێزن".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ناوه‌ندی میدیایی هه‌سه‌ده، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری خێوه‌تگای ئاواره‌كانی ده‌روبه‌ری شارۆچكه‌ی به‌حره‌ی دێره‌زووریان داوه‌و ئه‌و كه‌شوهه‌وا خراپ و خۆڵبارینه‌یان قۆستووه‌ته‌وه كه ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌و دزه‌یان كردووه‌ته ناو خێوه‌تگای ئاواره‌كانی هه‌جین و راسته‌وخۆ خه‌ڵكه سڤیله‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج. به‌ڵام هێزه‌كانمان به‌ره‌نگاریان بوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان له ئاگری تیرۆریستان بپارێزن".
ناوه‌ندی میدیایی هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوووه‌و توانراوه 20 چه‌كداری داعش بكوژن و ئه‌وانی دیكه‌شیان رایانكردووه‌و له‌گه‌ڵ خۆیاندا ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی سڤیلیان رفاندووه و بردوویانن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدایه".