لە دھۆك ئەسپێك دەكەوێتە ناو ئۆتۆمبێلێك
K24 - دھۆك
لە گوندی وەرمێلێی سەر بە شاری دهۆك، لە رووداوێکی سەرنجراکێش دا دوای پێکدادانی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك، ئەسپێك دەچێتە نێو ئۆتۆمبێلێکەوە و ژنێك بریندار دەبێت.
سەلیم مەستەفا، کە خاوەن ئەسپەکەیە بە کوردستان24ی راگەیاند: "شەو كاتێك ئاوم بە ئەسپەكان دەدا، لەو کاتەی کە ئەسپەکانی گەیشتنە سەر شەقام، ئۆتۆمبێلێك بە خێراییێکی زۆرەوە ھاتوو خۆی كێشا بە ئەسپەكان، یەكێك لە ئەسپەكان كەوتە ناو ئۆتۆمبێلەكە"
گوتیشی: "لە ئەنجامی رووداوەكە ژنێك برینداربوو، ئەسپەکەش بە سەختی بریندار بوو، هەروەها زیانی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە كەوتووە، کە لە جۆری ( ئۆپل ئۆمێگا )یە.