جه‌عفه‌ری له سووریایه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/10/2018 ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "جه‌عفه‌ری ماوه‌ی دوو رۆژ له سووریا ده‌مێنێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی ناوچه‌كه و پێشڤه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تاوتوێ ده‌كات".
له به‌رامبه‌ردا ئاژانسی هه‌واڵی سانای سووری رایگه‌یاندووه: "جه‌عفه‌ری ماوه‌ی سێ رۆژ له سووریا ده‌مێنێته‌وه‌و به بانگێشتی فه‌رمی وه‌لید موعه‌لیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا چووه‌ته دیمه‌شق".
له‌پاش ساڵی 2015 وه یه‌كه‌م سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه بۆ ئه‌و وڵاته.