"پێرێز دوای كریستیانۆ، ده‌ستبه‌رداری مۆردیچ ـیش ده‌بێت"

جارێكی دیكه ده‌نگۆی رۆیشتنی لوكا مۆدریچ بۆ یانه‌ی ئینته‌ر میلان سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه و بۆچوونی جیاواز له باره‌ی به‌رپرسانی ریال مه‌درید و یانه ئیتاڵیاییه‌كه بڵاو كرایه‌وه.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاشكرای كردووه كه لوكا مۆدریچ له دۆخی ئێستای یانه‌كه‌ی رازی نییه و هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كات و داوای رۆیشتنیشی له پێریزی سه‌رۆكی كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، لوكا مۆدریچ له ژێر سه‌رپه‌رشتی جۆلیان لۆپیتیخی راهێنه‌ری نوێی ریال مه‌درید ئاسووده نییه و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به ئینته‌ر میلانه‌وه بكات.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید 2 مه‌رجی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له مۆدریچ خستۆته ڕوو، كه پێكهاتووه له ده‌ستبه‌رداربوون له یه‌كێك له 2 هێرشبه‌ره‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی یانه‌ی ئینته‌ر میلان (لاوتارو مارتینێز یان ماورۆ ئیكاردی).
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی ئینته‌ر میلان (پیێرۆ ئۆسیلۆ) له‌مباره‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی راگه‌یاند كه زۆر ئه‌سته‌مه بتوانن له گواستنه‌وه‌ی زستانه مۆدریچ بگوازنه‌وه، به‌ڵام بۆ هاوینی داهاتوو هه‌موو شتێكی قابیلی روودانه و په‌یوه‌ست ده‌بێت به ئاست و كوالیتی مۆدریچ.
لوكا مۆدریچی ته‌مه‌ن 33 ساڵ كه بۆ یه‌كه‌مجار خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی له 2018 پێبه‌خشرا، له یانه‌ی تۆتێنهامه‌وه له 2012 بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه چوار ناسناوی چامپیۆنزلیگی بردۆته‌وه.
