شاندێكی بازرگانیی توركیا دێنە ھەولێر
K24 - ھەولێر
شاندێكی بازرگانی توركیا بۆ تاوتوێكردنی هه‌ماهه‌نگی ئابووری و بازرگانی زیاتر دێنه هه‌ولێری پایته‌خت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ شاندێكی بازرگانی و خاوه‌نكارانی توركیا ده‌گه‌نه هه‌ولێر و سه‌ردانی ژووری بازرگانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئامانجی هاتنی ئه‌و شانده بازرگانییه‌ی توركیا، كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كاری هاوبه‌ش به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانییدا.
هه‌رێمی كوردستان، گه‌وره‌ترین بازاڕی راسته‌وخۆ و هاوسنووره بۆ كاڵا توركییه‌كان، هاوكات هه‌رێمی كوردستان و عێراق هاوبه‌شێكی گه‌وره‌ی بازرگانین بۆ توركیا، به‌جۆرێك له دوای ئه‌وروپا، هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین بازاڕه بۆ ئه‌و وڵاته.