سه‌در نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كورد ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و پاڵپشتیكاری هاوپه‌یمانی سائیروون نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كورد ده‌كات و داوا ده‌كات پێكه‌وه عێراق رزگار بكه‌ن و كه‌ركووك بكه‌نه نموونه‌ی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/10/2018 سه‌در دوای رۆژێك له سه‌ردانی شاندی هاوپه‌یمانی بونیادنانه‌وه‌و چاكسازی بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، له تویته‌ره‌وه نامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی كورد كردووه‌و ده‌ڵێت: "ده‌مانه‌وێت یه‌كگرتوو و به‌هێزبین خۆشه‌ویستان، نه سته‌م بكه‌ن و نه‌سته‌متان لێبكرێت، پارووی ژیان له نێوانماندا به ویژدان و دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "رێگه ناده‌ین ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌رتان و ئێمه ده‌زانین له‌ناوتاندا كێ خوازیاری خۆشه‌ویستی و میانڕه‌وییه، جیاوازی له نێوان كورد و عه‌ره‌ب نییه ته‌نها به خواپه‌رستی و خۆشه‌ویستی نیشتمان نه‌بێت".
سه‌در له نامه‌كه‌یدا كه رووی له كورده ده‌ڵێت: "هاوكاربن عێراق رزگار بكه‌ین و ده‌ست له پشك پشكێنه هه‌ڵگرین، هه‌موو گه‌نده‌ڵه‌كان دوورخه‌ینه‌وه‌و سه‌رده‌مێكی نوێ بۆ عێراق بدۆزینه‌وه به رووخساری نوێ و پاك و شكۆتان بپارێزن و پێگه‌تان بهركهنهوه پاش ئه‌وه‌ی عێراق و گه‌له‌كه‌ی پێگه‌یان باڵا ده‌بێت".
سه‌در ده‌ڵێت: "نه‌وه‌ی كۆن و نوێتان یه‌كبگرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێوه پاڵپشتی عێراق بكه‌ین و كه‌ركووك بكه‌ینه نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی".
ئێستا هێزه شیعی و سوننییه‌كانی عێراق ده‌یانه‌وێت لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ كورد هه‌ڵده‌نه‌وه‌و كوردیش به‌پێویستی ده‌زانێ ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی راسته‌قینه و ته‌وافووق و هاوسه‌نگی بێت.