مه‌سروور بارزانی: تێڕوانینه‌كانی بێشكچی جێگەی پێزانینی ئازادیخوازانه
بێشكچی: چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووانه و ناوچه‌كه‌ش سه‌قامگیر ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ستایشی رۆڵ و هه‌ڵوێسته‌كانی ئیسماعیل بێشكچی، نووسه‌ر و رووناكبیری دیاری تورك ده‌كات، كه به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردستان هه‌یه‌تی.
مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2018، پێشوازی لە ئیسماعیل بێشكچی، دۆستی گەلی كورد و رووناكبیر و مێژوونووسی دیاری تورك كرد.
لە دیدارەكەدا مه‌سروور بارزانی سوپاسی هەڵوێستەكانی ئیسماعیل بێشكچی كرد، كه به‌رامبه‌ر دۆزی رەوای گەلی كوردستان هه‌یه‌تی و پێزانینی خۆشی بۆ هەوڵ و چالاكی و نووسینەكانی ده‌ربڕی و رایگەیاند بۆچوون و تێڕوانینەكانی بێشكچی لەبارەی گەلی كوردستان جێگەی پێزانینی نیشتمانپه‌روه‌ران و ئازادیخوازانه.
له‌لای خۆیه‌وه ئیسماعیل بێشكچی ئاماژه‌ی به‌و پێشكه‌وتن و ئارامییه دا، كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و رایگه‌یاند، دۆزی ره‌وای كورد قۆناغی باشی بڕیووه و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌یامی گه‌لی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت، كه له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیدا ئاشكرای كرد، هه‌روه‌ها گوتی: به چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد ناوچه‌كه سه‌قامگیری و گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووانیش ده‌بێت.
ئیسماعیل بێشكچی، یه‌كێكه له‌و رووناكبیره دیارانه‌ی تورك، كه به ئاشكرا هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی كێشه‌ی گه‌لی كورد ده‌ربڕیوه و به‌رده‌وامیش رایگه‌یاندووه، كه پێویسته كێشه‌ی گه‌لی كورد له رێگه‌ی ئاشتییانه له ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئ. م