پێرێز دهیهوێت گاریس بهیل بگۆڕێتهوه به ئیدین هازارد
بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پلانێکیان داناوە لە پێناو گواستنەوەی ئێدین هازاردی یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلاند.
رۆژنامەی سهنی بریتانیا ئاشکرایکردووە، فلۆرێنتینۆ پێریزی سەرۆکی شایانەکانی ماوەیەک پێش ئێستا چاوی بە رۆمان ئابرامۆڤیچی سهرۆكی یانهی چێڵسی كهوتووه و لە پێناو گواستنەوەی یاریزانی بەلجیکی داوای لێکردووە کە ئامادەن گاریس بەیل و بڕێک پارە بە ئەوان بدەن بۆ گواستنەوەی هازارد، بەڵام تا ئێستا دیار نییە ئەم بڕە پارەیە چەندە.
هازارد ماوەیەکە بە لێدوانەکانی ئارەزووی بۆ پەیوەندیکردن بە ریزەکانی ریال مەدرید ئاشکرا کردووە و پێدەچێت هاوینی داهاتوو لە لالیگا بەردەوامی بە کاروانەکەی بدات.