دانيشتوانى مووسڵ به ده‌ست خراپى كه‌رتى ته‌ندرووستييه‌وه ده‌ناڵێنن
K24 – مووسڵ:
زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر رزگاركردنی شاری مووسڵدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام هێشتا شاره‌كه له رووی كه‌رتی خزمه‌ت گوزارییه‌وه كه‌موكوڕی زۆری هه‌یه و به تایبه‌تیش له رووی كه‌رتی ته‌ندرووستییه‌وه، نه‌بوونی ده‌رمان و ئامێره پزیشكییه‌كان هاووڵاتییانی نیگه‌ران كردووه.
شه‌ڕى مووسڵ له 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016 ده‌ستيپێكرد و له 10ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2017 كۆتايى پێهات.
ساڵێك زياتره مووسڵ رزگار كراوه، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له دانيشتوانه‌كه‌ى له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئاواره‌ن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵيان.