پۆلیسی توركیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی خاشقچی 3 دارستان ده‌گه‌ڕێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "یه‌نی شه‌فه‌ق"ی توركی بڵاویكرده‌وه، پۆلیسی توركیا، له لێكۆڵینه‌وه‌كانی كه‌یسی بێسه‌روشوێنبوونی جه‌مال خاشقچی به‌رده‌وامه و گومان ده‌كرێت ئه‌و رۆژنامه‌وانه نه‌یاره‌ی سیاسه‌ته‌كانی سعوودیه كوژرابێت و ته‌رمه‌كه‌شی له یه‌كێك له دارستانه‌كانی ئیستانبول فڕێدرابێت.
رۆژنامه‌كه له راپۆرتێك كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، گومان ده‌كرێت خاشقچی كوژرابێت و ته‌رمه‌كه‌شی له یه‌كێك له دارستانه‌كان فڕێدرابێت، بۆیه بڕیاریانداوه سێ دارستانی ده‌وروبه‌ری ئیستانبول بگه‌ڕێن.
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی توركیا ئاشكرای كردووه، ئه‌و سێ شوێنه‌ی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌و شوێنانه‌ن كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبول دوای ونبوونی خاشقچی بۆیان چووه.
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاوازه‌وه باسی له‌وه كردووه، له هه‌مان رۆژدا 16 ئۆتۆمبێل له كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبول ده‌رچوونه، كه مه‌به‌ستیان شێواندن بووه.
بڕیاریشه پۆلیس هه‌ریه‌ك له دارستانه‌كانی (به‌له‌گراد) و ناوچه‌ی (بیكهنت) و دارستانێكی دیكه له ناوچه‌ی (یهلوی) سه‌ر به ئیستانبول بپشكنن و چه‌ند شوێنێكیشیان به وردی دیاری كردووه.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیا گومانی سه‌ره‌كییان له‌وه‌یه خاشقچی كوژرابێت و ئێستاش سه‌ره‌كیترین ئه‌ركی خۆیان كردووه‌ته گه‌ڕانه به دوای ته‌رمه‌كه‌یدا.
پۆلیسی توركیا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ماهیر عه‌بدولعه‌زیز مه‌تره‌ب، ئه‌فسه‌ری سعوودی و سه‌رپه‌رشتیاری تیمی ئه‌منی كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبول، ئاگاداری چاره‌نووسی خاشقچییه و به‌رپرسه له "كوشتنی" ئه‌و رۆژنامه‌وانه.
شه‌وی رابردووش تیمی پشكنه‌رانی تورك ماوه‌ی 9 كاتژمێر له ماڵی كۆنسوڵی گشتی سعوودیه له ئیستانبول ماونه‌ته‌وه و چه‌ند كیسێك و سندووقێكیان پێبووه كه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه، هاوكات سه‌گی پۆلیسی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانییان به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ده‌وروبه‌ری كۆنسوڵخانه‌كه بگرن و ئاگاداری هه‌ر رووداوێكی نهخوازراوبن ئه‌گه‌ر رووبدات.
جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌وان و ره‌خنه‌گری سیاسه‌ته‌كانی ئێستای سعووديه، رۆژی 2ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، دوای چوونی بۆ ناو كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبول، بێسه‌روشوێن بووه تا ئیستاش هیچ كه‌س زانیاری ته‌واوی له باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و رۆژنامه‌وانه نازانێت.
ئ. م