به ڤیدیۆ.. به‌هۆی كه‌وتنی كچه‌كه‌ی باوكێك و چه‌ند چه‌كدارێك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك
K24 - كه‌ركووك:
باوكێك له كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌كدارێك به چه‌كه‌وه، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی كچان له شاری كه‌ركووك، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كچه‌كه له چه‌ند وانه‌یه‌ك كه‌وتووه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ره‌تا كه‌سێك به دشداشه‌ی له‌به‌ر به‌سه‌ر ده‌رگای ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌كه ده‌كه‌وێت و دواتریش ده‌رگاكه ده‌كاته‌وه و چه‌كدارانیش ده‌چنه ژووره‌وه.
ئه‌گه‌رچی كوردستان 24 نه‌یتوانیوه ناوی كه‌سه‌كان و قوتابخانه‌كه وه‌ربگرێت، به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، هۆكاری ئه‌و هه‌ڵكوتانه سه‌ر قوتابخانه‌كه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌وتنی كچی ئه‌و پیاوه له چه‌ند وانه‌یه‌ك.
له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017, به رێكه‌وتنی ژێر به‌ژێری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان كرایه‌وه و تا ئێستاش نه‌توانراوه ئارامی و سه‌قامگیری وه‌كو پێشتر بۆ كه‌ركووك بگه‌ڕێندرێته‌وه.
ئ. م