ترەمپ هەڵوێستی خۆی لەبارەی چۆنییەتی کوشتنی خاشقچی راگەیاند
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت کە ئەو بڕوا بە راگەیەندراوەکەی سعوودییە دەکات لەبارەی کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی.
دوێنێ هەینی، حکوومەتی سعوودییە لەبارەی چارەنووسی جەمال خاشقچی بڵاویکردەوە، ئەو رۆژنامەنووسە لەناو کونسوڵخانەی سعوودییە لە ئیستانبوڵ دووچاری دەمەقاڵە و شەڕی دەستەویەخە بووە و دواتر گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، ترەمپ لەبارەی بڵاوکراوەکەی حکوومەتی سعوودییە گوتوویەتی: "من بڕوا بەوە دەکەم، بەڵام هێشتا زووە، ئێمە هێشتا پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوەی خۆمان هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، راگەیەندراوەکە و دەستگیرکردنی 18 کەس، هەنگاوێکی زۆر گرنگە".
جهمال خاشقچی، رۆژنامهوان و رهخنهگری سیاسهتهكانی ئێستای سعووديیه، رۆژی 2/10/2018 دوای چوونی بۆ ناو كۆنسوڵخانهی سعوودییه له ئیستانبوڵ، بێسهروشوێن بوو. ئەمەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا و وڵاتانی زلھێزی جیھان لەسەر ئەو پرسە ھاتنە دەنگ و داوای دیاركردنی چارەنووسی خاشقچیان كرد.
H.J