"دەمیرتاش ئازاد دەكرێت"

هه‌ده‌په‌: چاوه‌ڕوانی دادگای توركیاین

K24 - هه‌ولێر:

ئایھان بیلگەن، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی ھەدەپە رایگەیاند: "چاوەڕێی ئەوەده‌كه‌ن دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەربكات، لەبەر ئەوەش حكومەتی توركیا دەتوانێت، بەر لە بڕیاری ئەو دادگایە، خۆی سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بكات.

قسه‌كانی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مانی توركیا له‌ كاتێكدایه‌، نزیكەی دوو ساڵە دەمیرتاش لە زیندانی ئەدرنە بە تۆمەتی دروستكردنی رێكخراوی تیرۆریستی دەستبەسەر كراوە و داوا دەكرێت بە 142 ساڵ زیندانیكردن سزا بدرێت.