فه‌تح و حیكمه‌ ده‌سه‌ڵاتی دیاریكردنی وه‌زیره‌كانیان ده‌ده‌نه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی

سائیرون ستایشی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

ھاوپەیمانی سائرون، ستایشی ھەڵوێستی ھەردوو ھاوپەیمانی فەتح و رەوتی حیكمە دەكات، كە دەستەڵاتی ھەڵبژاردنی وەزیرەكانیان داوەتە دەست عادل عەبدولمەھدی.

قەحتان جبوری، گوتەبێژی ھاوپەیمانی سائرون، ستایشی ھەڵوێستی ھەردوو ھاوپەیمانی فەتح و رەوتی حیكمەی كرد، كە دەستەڵاتی ھەڵبژاردنی وەزیرەكانیان داوەتە دەست عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق.

بڕیارە ئەمڕۆش، عەبدولمەھدی ئەندامانی كابینەی حكومەتی نوێ، بخاتە بەردەم سەرۆكی كوتلە سیاسییەكان، بەرلەوەی لە پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە. دوا واده‌ی ده‌ستووریش بۆ پێشكه‌شكردنی كابینه‌كه‌ی به‌ په‌رله‌مانی عێراق، رۆژی 2/11/2018 یه‌.