كریستیانۆ لوتكه‌ی جیهانی گرت و پێش مێسی و نێیمار كه‌وته‌وه‌

كریستیانۆ ته‌نانه‌ت ئۆباما و دۆناڵد ترامیشی تێپه‌ڕاند

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا پێشه‌نگی جیهانی گرتووه‌ له‌ ڕووی خاوەنی زۆرترین ھەوادار لەسەر ئاستی جیھان.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی بەسەدان ملیۆن ھەواداری لە نێیمار، مێسی، لیبرۆن جەیمس، جەستن بیبەر و تەنانەت ئۆباما و ترامپیش زیاترە.

كریستیانۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رۆژ دوای رۆژ لەگەڵ ئەوەی تەمەنی ھەڵدەكشێ و كێشەی جیاواز بەرۆكی دەگرێ، بەڵام ھەر بەناوبانگترین و خاوەن زۆرترین ھاندەرە لە جیھان.

زۆرن ئەوانەی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكانەوە ھەوادارەكانیان لەدەورەی خۆیان كۆدەكەنەوە، بەڵام تەنیا رۆناڵدۆیە كە به‌ جیاوازییه‌كی زۆر له‌ڕووی خاوه‌نی زۆرترین هه‌وادارانی جیهانه‌وه‌ پێشی سەرجەم كەسایەتییە جیھانییەكان كەوتووەتەوە.

ئەستێرە پۆرتوگالییەكە بەگشتی تەنیا لەتۆرە كۆمەڵایەتییەكان خاوەنی 340 ملیۆن ھەوادارە، كریس 123 ملیۆن لایكی لە فەیسبووك و 143 ملیۆن لەئینستاگرام و 75 ملیۆن فۆلۆوەرزیشی لە تویتەر ھەیە.

لەسەر ئاستی یاریزانانی تۆپی پێ رۆناڵدۆ 135 ملیۆن ھەواداری لە نزیكترین ركابەری زیاترە كە نێیماری بەرازیلییە و 157 ملیۆنیشی لەمێسی زیاترە، لەسەر ئاستی وەرزشە جیاوازەكانیش رۆناڵدۆ 234 ملیۆن ھەواداری لە لیبرۆن جەیمسی یاریزانی باسكەی ئەمریكی زیاترە، ھەریەكە لە ستیڤن كاری و گاری ماگوێر و رافایل نادالیش  300 ملیۆن ھەواداریان لە تۆرە كۆمەلایەتیەكان لە كریس كەمترە.

لەسەر ئاستی كەسایتییە جۆراو جۆرە به‌ناوبانگه‌كانیش كورەكەی شاری مادێرا ھەر یەكەمە، كریس، 100 ملیۆن ھەواداری لە جەستین بیبەری ھونەرمەندی ناوداری كەنەدی زیاترە و 164 ملیۆن ھەوداریشی لە ئۆباما و 250 ملیۆنیش لە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا زیاترە، پاپا فرانسیسیش 329 فۆلۆوەری لە رۆناڵدۆ كەمترە.