عێراق داوای په‌یكه‌رێكی سه‌ددام له ئه‌رده‌ن ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی عێراق، داوای له ئه‌رده‌ن كردووه په‌یكه‌رێكی سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری له سێداره‌دراوی عێراق، راده‌ستی به‌غدا بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی "قه‌به‌س"ی ئه‌رده‌نی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكردووه‌ته‌وه "حكوومه‌تی عێراق داوای كردووه ئه‌رده‌ن په‌یكه‌رێكی سه‌ددام حوسێن راده‌ست بكاته‌وه، كه له برۆنز درووستكراوه".
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌كه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، حكوومه‌تی ئه‌رده‌ن له ساڵی 2003 ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و په‌یكه‌ره برۆنزییه‌ی سه‌ددامدا گرتووه، كاتێك هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی ویستوویه‌تی به قاچاغ له رێگه‌ی ئه‌رده‌نه‌وه بیباته ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه روونیشی ده‌كاته‌وه، حكوومه‌تی ئه‌رده‌ن پێشتری ره‌تیكردووه‌ته‌وه په‌یكه‌ره‌كه بفرۆشێت، هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی یاسا ئه‌و مافه‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر هه‌ستیاری و په‌یوه‌ندیداری بابه‌ته‌كه و به "عێراقی دراوسێ".
ئ. م