گۆڕان ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى ره‌تكرده‌وه‌

له‌ باره‌ى ئه‌نجامى كۆتايى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان

K24 – سلێمانى:

له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئه‌نجامى كۆتايى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى ره‌تكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "دوای سێ هەفتە لەچاوەڕوانی، دوێنێ درەنگانێکی شەو، پارتی و یەکێتی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی کوردستانیان راگەیاند".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "دواخستنی راگەیاندنی ئەو ئەنجامە بۆ ئەم ماوە زۆرە، تەنیا بەمەبەستی دەسکاری ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بوو، جگە لەو تەزویرو ساختەکاریەی ئەنجامدرا لەرۆژی دەنگدان دا، لەڕێگای دروستکردنی سەدان هەزار رەگەزنامەی عێراقی ساختە، بەهاوکاری و ڕاستەوخۆی فەرمانگەکانی رەگەزنامە لە هەرێم، کەسەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراقن". 

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، بزوتنەوەی گۆڕان رايگه‌ياندووه‌، "سەر لەبەری ئەو ئەنجامە رەت دەکاتەوە و هەموو رێوشوێنێکی ئوسوڵی دەگرێتەبەر بۆ ئەو مەبەستە".