"مارسێلۆ له گواستنه‌وه‌ی زستانه په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس ده‌كات"

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا وێنه‌ی مارسێلۆی له به‌رگی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌ی داوه و نووسیویه‌تی: مارسێلۆ به به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت رووبكاته یوڤێنتۆس.
رۆژنامه‌ی Tuttosportـی ئیتاڵیا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مارسێلۆ ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه هاوشێوه‌ی كریستیانۆ رووبكاته تۆرینۆ و درێسی یوڤێنتۆس بپۆشێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مارسێلۆ هاوینی رابردووش هه‌وڵی دا بوو په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس بكات، به‌ڵام سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید رێگری لێ كردبوو.
مارسێلۆی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2007 له یانه‌ی فلۆمێنزی به‌رازیلییه‌وه به 5 ملیۆن پاوه‌ند بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه له‌وكاته‌وه 460 یاری بۆ ریال مه‌درید كردووه، 34 گۆڵ و 86 ئاسیستی هه‌بووه.
