له بازاڕێكی میللی باشووری مووسڵ ته‌قینه‌وه روویدا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/10/2018 له‌ناو بازاڕێكی میللی ناحیه‌ی گه‌یاره‌ی سه‌ر به قه‌زای ناوه‌ندی مووسڵ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه.
شایه‌تحاڵه‌كانی ناحیه‌ی گه‌یاره ده‌ڵێن: "ئۆتۆمبێله‌كه له‌ناو بازاڕێكی میللی ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له‌وكاته‌دا دووكانه‌كان كراونه‌ته‌وه و خه‌ڵك هاتوونه‌ته بازاڕه‌كه ته‌قینه‌وه‌كه روویداوه".
سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان 24 راگه‌یاند: "10 كه‌س برینداربوون وداوا له خه‌ڵكی كراوه بچنه نه‌خۆشخانه و خوێن ببه‌خشنه برینداره‌كان.