پۆسته‌چییه نهێنییه‌كه‌ی مه‌رگی خاشوقچی ئاشكرابوو
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست هه‌واڵگری توركیا كوتووه‌و رۆژنامه‌ی سه‌باحی توركی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/10/2018 بڵاویكردووه‌ته‌وه "كه‌سێكی دیكه هاتووه‌ته ناو دۆسێی كوشتنی جه‌مال خاشوقچی و رۆڵێكی سه‌ره‌كی له پرسی كوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه سعوودیه هه‌بووه".
رۆژنامه توركییه‌كه نوسیوویه‌تی: "ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا ئه‌لموزینی، رۆژی 28/9/2018 له باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌ی سعوودیه بووه له ئیستانبوڵ، كاتێك بۆ جاری یه‌كه‌م جه‌مال خاشوقچی بۆ وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت به هاوسه‌رگیریی سه‌ردانی كردووه".
پاش ئه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ رۆژی 2/10/2018 بۆ راده‌ستكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان بۆ جه‌مال خاشوقچی دیاری ده‌كه‌ن، ئه‌حمه‌د ئه‌لموزینی رۆژی 29/9/2018 له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه گۆكچه‌نی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كاتژمێر 14:31 خوله‌ك ئیستانبوڵی جێهێشتووه.
سه‌باحی توركی ده‌ڵێ "پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سعوودیه، جێگری سه‌رۆكی هه‌واڵگری له كارلادراو، ئه‌حمه‌د عه‌سیری بینیووه و له‌بار‌ه‌ی هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی جه‌مال خاشوقچی بۆ سعوودیه گفتوگۆیان كردووه، دواتر ئه‌لمزوینی له پلانی تیمێكی ئه‌منی كه له 15 كه‌س پێكهاتوون ئاگاداركراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی 1/10/2018 ریاز جێبهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیستانبوڵ".
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی، كاتژمێر 13:00 ئه‌حمه‌د گه‌یشتووه‌ته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركی نێوده‌وڵه‌تی و پاشان به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی رۆیشتووه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی زانیارییه‌كانی ئه‌و پرۆسه ئه‌منییه بداته محه‌مه‌د ئه‌لعوته‌یبی كونسوڵی سعوودیه له‌ئیستانبوڵ.
له شه‌وی دیارنه‌مانی خاشوقچی دا، كاتژمێر 12:31 له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه به فڕۆكه‌یه‌كی جیاواز له‌وه‌ی تیمه ئه‌منییه‌كه ئیستانبوڵی جێهێشتووه.
رۆژنامه‌ی سه‌باح ده‌ڵێت "ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا ئه‌لمزێنی مێشكی پرۆسه‌كه‌یه، وه‌ك پۆسته‌چی خێرابووه له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی و كونسوڵخانه‌كه‌داو به‌ته‌نها ئه‌و زانیارییه‌كانی گواستووه‌ته‌وه و زۆر دوور له تیمه 15 كه‌سییه ئه‌منییه‌كه به وردی كاری خۆی كردووه.
ئه‌لموزینی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك رۆژی 1/10/2018 وێنه‌ی گیراوه‌و جانتایه‌كی ره‌شی گه‌وره‌شی پێیه.