سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان: به كوژرانی خاشوقچی دڵته‌نگین به‌ڵام پێویستی زۆرمان به پاره‌یه
K24 - هه‌ولێر:
عیمران خان، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان، بڕیاریدا به‌شداری له كۆنگره‌ی "داهاتووی وه‌به‌رهێنان" بكات له سعوودیه، هه‌رچه‌نده پێشتر ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپا ره‌تیانكردووه‌ته‌وه به‌شداری تێدا بكه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندێنت"ی به‌ریتانی رایگه‌یاند، به‌شداری له كۆنگره‌كه ده‌كات كه له سعوودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به "داڤۆسی بیابان" ناسراوه.
عیمران خان روونیشی ده‌كاته‌وه، به‌شداریكردنییان له‌و كۆنگره‌یه كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئابووری وڵات و گوتی: "پێویستی زۆرمان به پاره‌یه".
هاوكات دڵته‌نگی خۆیشی به كوشتنی جه‌مال خاشوقچی رۆژنامه‌وانی نه‌یاری سیاسه‌ته‌كانی ریاز، له‌ناو كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبول، ده‌ربڕی.
عیمران خان ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و رووداوه، به‌ڵام پێویسته سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرین و (به‌شداری كۆنگره‌كه بكه‌ین) چونكه وڵاته‌كه‌مان 210 ملیۆن هاووڵاتی تێدا ده‌ژی و له خراپترین قه‌یرانه له مێژووی خۆیدا".
سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئیسلام ئاباد له به‌ده‌ستهێنانی وه‌به‌رهێنان و قه‌رزی ده‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، ئه‌وا تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌تر ده‌بێت، چونكه هیچ پاره‌یه‌كی به دراوی بیانی نییه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی بداته‌وه.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م
K24 - هه‌ولێر:
عیمران خان، سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، بڕیاریدا به‌شداری له كۆنگره‌ی "داهاتووی وه‌به‌رهێنان" بكات له سعوودیه، هه‌رچه‌نده پێشتر ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپا ره‌تیانكردووه‌ته‌وه به‌شداری تێدا بكه‌ن.