جەبار یاوەر: بەکارهێنانی هێز لە لایەن بەغدا دژی پێشمەرگە نایاسایی بوو
K24 - هه‌ولێر:
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌راوێزی دیداری مێری، كه به سپۆنسه‌ریی میدیایی كوردستان24 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رایگه‌یاند، بەکارهێنانی هێز لە لایەن بەغدا دژی پێشمەرگە نایاسایی بوو.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ری رایگه‌یاند، زۆرجار كێشه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له رووی دارایی و ئابووری، ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم، په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و هێزی پێشمه‌رگه بوونه‌ته كێشه‌ی سیاسی، ئه‌گه‌رنا له بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌كان سیاسی نین.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی به‌نموونه هێنایه‌وه و رایگه‌یاند، له‌و ناوچانه حكوومه‌تی عێراق دژی مادده‌ی نۆ هه‌ڵسووكه‌وتی كرد وهێزی هێنایه سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، كه هاووڵاتی خۆیه‌تی.
دیداری مێری، به سپۆنسه‌ریی میدیایی كوردستان 24، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 23ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2018 له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
ئ. م