ڤاڵڤێردی: پلانم بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی مێسی داڕشتووه
.jpg)
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه رێگه‌چاره‌ی بۆ شوێنگره‌وه‌ی مێسی هه‌یه، ده‌شڵێت: زۆر بیری مێسی ده‌كه‌ین و ئامانجمانه به‌بێ لیۆ سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ین.
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌هۆی نه‌بوونی لیۆنێل مێسی گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی كردووه، ده‌شڵێت: زۆر بیری مێسی ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌بێ لیۆ ده‌مانه‌وێت ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین و یاریزانمان بۆ شوێنگره‌وه‌ی مێسی ئاماده كردووه.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی ئاستی ئینته‌ر میلان گوتی: ئه‌م یانه‌یه ئێستا به باشترین بارودۆخی تێپه‌ڕ ده‌بێت و به‌هێزه‌وه به‌ره‌نگاری به‌رامبه‌ره‌كانیان ده‌بنه‌وه و له خوله‌كه‌كانی كۆتایی زۆر مه‌ترسین و ئه‌نجامه‌كانی یارییه‌كانی رابردوویان ئومێدێكی باش به ئینته‌ر ده‌به‌خشێت.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: ئێمه و ئینته‌ر میلان هه‌ریه‌كه‌مان خاوه‌نی 6 خاڵین و دوو تیپه‌كه‌ی دیكه هیچ خاڵێكیان نییه، بۆیه ئه‌م یارییه زۆر چاره‌نووسسازه و هه‌نگاوێك له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ نزیكمان ده‌كاته‌وه.
راهێنه‌ری بارسێلۆنا له باره‌ی دێمبلی رایگه‌یاند كه ئه‌و یاریزانه به باشی كاره‌كانی خۆی ده‌كات و ئه‌ركی خۆی به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ ده‌كات و ئاستی پێشكه‌وتووه.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: نامه‌وێت زۆر باسی یاریزانه‌كانم و شێوازی رێگه‌چاره‌كان بۆ شوێنگره‌وه‌ی مێسی بكه‌م، چونكه ئێستا راهێنه‌ری ئینته‌ر میلان چاودێری قسه‌كانم ده‌كات و نامه‌وێت پلانه‌كانم ئاشكرا بێت و تیپی به‌رامبه‌ر ئیشی له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت شوێنی مێسی پڕ بكه‌ینه‌وه ده‌بێت به كۆمه‌ڵ یاری بكه‌ین.
یانه‌ی بارسێلۆنا سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و له چامپیۆنزلیگ له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ئینته‌ر میلان ده‌كات.