حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی له مه‌ترسیدایه
K24- هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی سائیرون ئاشكرایكرد، هه‌وڵێك بۆ له‌باربردنی حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی له‌ناو په‌رله‌مان سه‌ریهه‌ڵداوه و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌م خوله‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ره‌تی كرده‌وه، پۆستی وه‌زاری له حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌و په‌رله‌مانتارانه بدات كه ده‌ستیان به‌و جووڵه‌یه كردووه.
زه‌ینه‌ب سابت، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیرون له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سایتی مه‌علومه‌ی راگه‌یاند، "ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری خولی نوێی په‌رله‌مان خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زارییه‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كاندید كردبوو"، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، "عه‌بدولمه‌هدی ره‌تی كرده‌وه پۆستی وه‌زاری له كابینه‌كه‌ی به‌هیچ كامێك له په‌رله‌مانتارانی ئه‌م خوله بدات".
سابت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ژماره‌یه‌ك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌لایه‌ن عه‌بدولمه‌هدییه‌وه ره‌تكراونه‌ته‌وه، ده‌ستیان داوه‌ته هه‌ڵمه‌تێكی چه‌واشه‌كاری بۆ هاندانی په‌رله‌مانتاران، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگ به كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی نه‌ده‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سائیرون دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌م هه‌وڵانه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن عه‌بدولمه‌هدییه‌وه".
له‌باره‌ی هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ش له‌لایه‌ن عه‌بدولمه‌هدییه‌وه، زه‌ینه‌ب سابت گوتی: "كاتێك ئه‌و په‌رله‌مانتارانه خۆیان بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان كاندید كردبوو، عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختی كردبووه‌وه كه هیچ په‌رله‌مانتارێك له كابینه‌كه‌م به‌وه‌زیر قبووڵ ناكه‌م و پێیان گوتبوو، ئێوه نوێنه‌ری گه‌لن و پێویسته به‌رده‌وامی به كاری په‌رله‌مانتاری خۆتان بده‌ن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، بڕیاره سبه‌ی پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكرێت، به‌ڵام ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه كه به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی په‌یكه‌ره‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی رۆژێك یان زیاتر پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ری دوابخرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆش عه‌بدوڵڵا زه‌یدی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ره‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم دووپاتیكرده‌وه، به‌شێك له كێشه‌كانی تایبه‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق خه‌ریكه كاڵ ده‌بنه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پشكی كورد بۆ 4 وه‌زاره‌ت به‌رز كرایه‌وه"، گوتیشی، "پێشبینی ده‌كرێت پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دوابخرێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ھاوڵاتیان له چین و توێژە جیاوازەکانی عێراق له‌ڕێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه داوا لە عادل عەبدولمه‌هدی سەرۆک وەزیرانی راسپێرداو دەکەن، لە پشك پشكێنه‌ی حزبی دوور بێت و لە پێناو دابینکردنی خزمەتگوزاری و بنبڕكردنی گەندەڵی، کەسانی شیاو و كارامه بھێنێتە ناو پێكهاته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی.
H.B