سعوودیه رێگه به پشكنینی بیرێكی ناو باخچه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌ی نادات
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵوی توركیا رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/10/2018 ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه رێگه‌یان به پۆلیسی توركیا نه‌داوه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له دۆسێی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نووسی سعوودی، بیری ناو باخچه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له ئیستانبوڵ بپشكنرێت".
ئه‌وه له كاتێكدایه، ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه دوگو برینجیك، سیاسی و ئۆپۆزیسیۆنی توركیا گوتبووی: "لێكۆڵه‌ره توركه‌كان به‌دوای ته‌رمی خاشوقچی ده‌گه‌ڕێن كه له 2/10/2018 له ناو بیری باخچه‌ی كونسوڵخانه‌ی سعوودیه‌دا كوژراوه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی ده‌كرد، لێكۆڵه‌ره توركه‌كان چه‌ند به‌شێكی جه‌سته‌ی جه‌مال خاشوقچییان له‌ناو بیره‌كه ده‌رهێناوه".
ماوه‌ی 3 هه‌فته‌یه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه سعوودیه پاش چوونی بۆ كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له توركیا دیارنه‌ماوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه‌ش ده‌ڵێن، به‌هۆی مشت‌ومڕ و شه‌ڕه ده‌ست له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌كه مردووه".