ڤاڵڤێردی: بینیتان به‌بێ مێسی چیمان كرد
دوای ئه‌وه‌ی، بارسێلۆنا سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه تۆمار كرد، كاتێك به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی ئینته‌ر میلان هێنا، ڤاڵڤێردی راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه گوتی به‌بێ مێسی بۆ هه‌موو جیهانمان سه‌لماند و ئێستا نۆره‌ی كلاسیكۆیه.
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: هه‌موو جیهان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ده‌كرد بزانین به‌بێ مێسی چی ده‌كه‌ین، خۆشبه‌ختانه باشترین نمایشی تۆپی پێمان پێشكه‌ش كرد و سه‌لماندمان به‌بێ مێسیش ده‌توانی كاردانه‌وه‌مان هه‌بێت و سه‌ركه‌وتوو بین.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: به‌هۆی نه‌بوونی مێسی له لایه‌ن میدیاكان و هانده‌رانه‌وه فشارمان له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام له كامپ نوو هه‌موو شتێكمان گۆڕی و لیۆنێل مێسیشمان له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه‌وه دڵخۆش كرد و ئێستا نۆره‌ی كلاسیكۆیه و 3 رۆژی تر له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه چاوه‌ڕوانی ریال مه‌درید ده‌كه‌ین.
ڤاڵڤێردی له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا ستایشی ئارسه‌ر میلۆی ناوه‌راستكاری به‌رازیلی یانه‌كه‌ی كرد كه به باشترین یاریزانی یارییه‌كه ده‌ستنیشان كرا، له‌مباره‌یه‌وه راهێنه‌ره‌كه‌ی بارسا گوتی: ئێمه زۆر دڵخۆشین به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌م یاریزانه‌وه، من خۆم یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی زۆر به‌باشی ده‌توانم باشترین یاریزانه‌كان بناسم، ئارسه‌ر میلۆ یه‌كێكه له باشترینه‌كانی جیهان بۆیه پێویسته ئاگاداری بین و چاودێری بكه‌ین و تا زیاتریش په‌ره به ئاستی خۆی بدات.