ئه‌ردۆغان: پێويسته چاكسازى بنه‌ڕه‌تى له دامه‌زراوه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووكان بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، كاتى ئه‌وه هاتووه چاكسازى بنه‌ڕه‌تى له سيستمى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بكرێت.
به بۆنه‌ى 73يه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، ئه‌ردۆغان گوتى: ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كه ده‌سته‌به‌رى ئاشتى و ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات، پێويستييه‌كى زۆرى به چاكسازى هه‌يه.
هه‌روه‌ها گوتى: مرۆڤايه‌تى رووبه‌ڕووى مه‌ترسى گه‌وره بووه‌ته‌وه، له پێشه‌وه‌يان مه‌ترسييه‌كانى پاكتاوى ره‌گه‌زى، برسييه‌تى، رق له بيانييه‌كان، تيرۆر، نه‌خۆشييه درمه‌كان و گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا.