فیفا نوێترین ریزبه‌ندی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی راگه‌یاند
فێدراسیۆنی نێودەولەتی تۆپی پێ نوێترین پۆلینی هەڵبژاردەکانی جیهانی بڵاوکردەوە و لەم پۆلینەدا هەڵبژاردەی فڕەنسای پاڵەوانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا پێشەنگایەتی لەدەستدا و بۆ پلەی دووەم دابەزی، له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی ئێران 3 پله بۆ سه‌ره‌وه هه‌ڵكشا و له لوتكه‌ی باشترینه‌كانی ئاسیای گرت.
لە پۆلینی هەڵبژاردەکانی جیهان بۆ مانگی رابردوو، هەڵبژاردەی بەلجیکا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 1733 خال و بۆ پێشەنگایەتی سەرکەوت، لە بەرامبەردا فڕەنسای پاڵەوانی مۆندیالی رابردوو بە خاڵێک کەمتر واتە 1732 خاڵ پێشەنگایەتیان لەدەستدا و بۆ پلەی دووەم دابەزین و بەم شێوەیە شەیتانە سوورەکان بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا بە تەنیایی پێشەنگاتیان وەرگرت.
لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردەکانی بڕازیل و کڕواتیای دووەمی مۆندیالی رووسیا بە بێ هیچ گۆرانکارییەک لە پلەکانی دووەم و سێیەم مانەوە، هەروەها ئینگلاندیش یەک خانە سەرکەوت و لە پلەی پێنجەم جێگیر بوون و ئۆروگوایش خانەیەک سەرکەوتن و لە پلەی شەشەم جێگیر بوون.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانیش بۆ پۆلینی 30ـیه‌می باشترینه‌كان جیهان سه‌ركه‌وت و لوتكه‌ی باشترینه‌كانی ئاسیای گرتووه، عێراقیش له خانه‌ی 89ـه‌یه‌م مایه‌وه.