هاندەرانی بارسێلۆنا فیکەی نارەزایەتیان بۆ یاریزانێکی یانەکەیان لێدا

هانده‌ران ناڕه‌زایی له‌ دژی ئه‌م یاریزانه‌ ده‌رده‌بڕن

لە یاری  بارسێلۆنا بەرامبەر ئینتەر میلان لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ، دوای ئەوەی لە خولەکی 78 ئارتۆرۆ ڤیدالی لە شوێنی ئارسەر مێلۆی برازیلی هاتە ناو یاریگە، بووە جێگەی ناڕەزایەتی هاندەران و فیکەی نارەزایەتیان بەرامبەر ئەم گۆڕینە لێدا.

ناوەڕاستکاری چیللی دوای پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی بارسێلۆنا نەیتوانیوە پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی ئەم یانەیە بکاتەوە، هەرچەند لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان تەنها 12 خولەک دەرفەتی یاریکردنی پێدرا و لە شوێنی مێلۆی بڕازیلی هاتە نێو یاریگە، بەڵام هاندەرانی بلاوگرانا لەم گۆرانکارییە نارازی بوون و هەموویان پێکەوە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو فیکەی نارەزایەتیان بەرامبەر ئەم گۆرانکارییە لیدەدا.

بەم هۆیەوە دیار کەوت کە گواستنەوەی ئارتۆرۆ ڤیدالی یاریزانی پێشووی بایرن میونشن بە دڵی هاندەرانی کەتەلۆنی نەبووە، بۆیە ئەم یاریزانە تاوەکو ئێستا نەبۆیتە جێگەی رەزامەندی هاندەران.