گەنجێگی كورد لە سوید بە ھەڵە كوژرا
K24 - ستۆكھۆڵم
گەنجێكی كوردی خەڵكی شاری ھەڵەبجە لە وڵاتی سوید بە ھەڵە كوژرا و بە وتەی كەسوكارەكەی 10 گولـلە بەرجەستەی كەوتووە.
بۆچی؟ دوایین وشهی شایان بوو، كه به ههڵه 10 گوله له سینگیدرا، ئەو گهنجێكی 22 ساڵهی خهڵكی ههڵهبجهی شههیدبوو، له شاری ستۆكهۆڵمی سوید دهژیا، دیهی ئامۆزای شایان لەوكاتە لهگهڵیدا بووه كە تەقەی لێكراوە و ساتەوەختی رووداوەكە بۆ كوردستان24 دەگێڕێتەوە.
دیه جاف، بە كوردستان24 گوت: "كاتێك لە پلیكانەكان ھاتینە خوارەوە، گوێم لە تەقەیەكی زۆر بوو لە دواوانەوە، سەرەتا وامزانی تەقەی یارییە ئاگرینەكانە، دواتر شایان لە تەنیشتمەوە ھاواری كرد، وامزانی لە ترسانە، پاشان بینیم دەستی بە سینگییەوە گرتووەو ھاواری دەكرد بۆچی؟ منیش تەلەفۆنم بۆ پۆلیس كرد داوای ھاوكاریم كرد".
بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس شایان بە ھەڵە بەھۆی لێكچوونی بە كەسێكی دیكەوە كوژراوە.
لەوبارەوە ئهختیار یارئهحمهد بهگ، پورزای شایان دەڵێت: "بە گوێرەی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس نزیكەی 10 فیشەك بەر شایان كەوتووە، بكوژەكەی بەدوای كەسێكی دیكەوەبووە، بەدبەختی شایان ھاوشێوەی ئەو بووە".
پهیكهر جاف، دایكی شایان لە بارەی رووداوەكە بۆ كوردستان24 دواو گوتی: "وێنەی كوڕەكەم زۆر كەمبوو تا بڵێی كوڕێكی باش بوو، ھەفتەی داھاتوو یادی لە دایكبوونیەتی و عەقڵی ئەو لە تەمەنەكەی گەورەتر بوو".
بەپێی ئامارەكانی پۆلیس، دیاردهی كوشتن له سوید تا دێ بهرهو زیادبوون دهچێت، بهڵام ئهم جاره شایانی بێتاوان بووه قوربانی.
ھ.م