ئێران لە لەدەستدانی چین نزیک دەبێتەوە

دوو کۆمپانیای چینی کڕینی نەوتی ئێران رادەگرن

K24- هه‌ولێر:

چین لانی کەم دوو کۆمپانیای نەوتی حکومەتەکەی ئاگادارکردۆتەوە کە خۆیان لە کڕینی نەوتی ئێران دووربخەنەوە و پابەندی سزاکانی ئەمەریکا بن تا ئەوکاتەی واشنتن و بەیجین دەگەنە رێککەوتن.

ئاژانسی بلۆمبێرگ ئاشکرایکردووە، هەردوو کۆمپانیای ناشناڵ پیترۆلیۆم کۆرپ و سینۆپێکی چینی هەناردەی نەوتی ئێران رادەگردن و لەگەڵ ئەمەریکا دەکەونە گفتوگۆ، ئەگەر لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەمەریکا سەرکەوتوو بن ئەوا ئێران کڕیارێکی گرنگ لەدەستدەدات.

ئەم هەنگاوەی چین لە کاتێکدایە، پیشتر هەردوو وڵاتانی ژاپۆن و کۆریای باشوور بڕیاری بایکۆتکردنی نەوتی ئێرانیاندا، ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەو وڵاتانەی پابەند نابن بە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سە ئێران، مەترسی ئەوەیان لەسەر دەکرێت کە لە سیستمی دارایی ئەمەریکا بلۆک بکرێن.

لای خۆشییەوە رۆیتەرز ئاشکرایکردووە، هەردوو کۆمپانیا چینییەکە بۆ مانگی یانزدە هیچ بڕە نەوتێکی ئێرانیان نەکڕیووە.

4ی تشرینی دووەم، ئەمەریکا بەشی دووەمی سزاکانی سەر ئێران دەسەپێنێت و ئامانجیشی ئەوەیە هیچ کڕیارێکی نەوتی ئێران نەهێڵێت، بەڵام تاکو ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی حکومەتی چین کە یەکێکە لە گەورە کڕیارانی نەوتی ئێران هەڵوێستی خۆی رانەگەیاندووە.

H.J