"یاریزانێكی ریال مه‌درید بۆ كلاسیكۆ دووركه‌وته‌وه"
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، ڤایخۆ به‌رگریكاری ریال مه‌درید له راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆ تووشی پێكان بووه و له یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆ بێبه‌ش ده‌بێت.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ڤایخۆ یاریزانی دڵی به‌رگری ریال مه‌درید تووشی كێشه بووه و به‌شداریی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ناكات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كارڤاخاڵ دوای پێكانه‌كه‌ی ئه‌مرۆ گه‌ڕایه‌وه مه‌شقی تاكه‌كه‌سی و میدیاكانی ئیسپانیاش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م یاریزانه به‌شداری كلاسیكۆ ناكات، جیا له‌وه‌ش مارسێلۆ تازه له پێكانه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، لۆپیتیخی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هێشتا دیار نییه كه ئیسكۆ به‌شداری كلاسیكۆ ده‌كات یان نا.
له گه‌ڕی ده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 6:15 خوله‌ك به كاتی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات.