دڵنیایی خه‌ڵك و ئارامی شار هه‌ولێرى كردووه‌ته پێنجه‌م ئارامترین شاری جیهان
K24 – هه‌ولێر:
كاسبكارێك له بازاری دۆلارفرۆشانى شارى هه‌ولێر، كه ده‌یان هه‌زار دۆلاری له‌سه‌ر مێزێك داناوه و كاری ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كات، گوتى: كاتێك كه‌سانی بیانی دێنه ئێره و ده‌بینن به‌بێ ترس پاره‌مان له‌سه‌ر مێز و شه‌قام داناوه، به‌لایا‌نه‌وه سه‌یره و وێنه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌گرن. دڵنیایی خه‌ڵكه‌كه و ئارامی شاره‌كه‌ش وایكردووه، كه هه‌ولێر وه‌ك پێنجه‌م ئارامترین شاری جیهان هه‌ژمار بكرێت.
له بازارى دۆلار فرۆشانى هه‌ولێر، كاسبكاران له سه‌ر شۆسته كاری گۆڕینه‌وه‌ی دراو ده‌كه‌ن، رۆژانه لێره‌دا چه‌ندین ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بازرگانی پێوه ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێگای سه‌رسوڕمانی هه‌موولایه‌ك به‌گشتی و گه‌شتیاران به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و بڕه پاره زۆرانه له‌سه‌ر مێز و له‌ده‌ره‌وه‌ی دوكانه‌كان دانراون و كاسبكاران مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ترسیان له دزین یاخود هه‌ركارێكی دیكه‌ی گێره‌شێوێنی هه‌بێت.
ئارامی هه‌ولێر و ئه‌و سه‌قامگیریه‌ی له‌ناو شاره‌كه‌دا هه‌یه به‌جۆرێكه كه كاسبكاران له‌كاتی پشوودا كه‌لوپه‌له‌كانیان هه‌ڵناگرن، ته‌نيا په‌رده‌یه‌كی به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن. وه‌ك خۆشیان باسی ده‌كه‌ن ئه‌مه بۆ متمانه‌یان به‌هێزه ئه‌منیيه‌كان و ئارامی شاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ر ئه‌مانه‌ش وایكردووه، كه پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی به‌ناوی ده‌یلی میڵ بە سوودوەرگرتن لە داتاکانی نۆمبیۆ تایبه‌ت به داتابه‌یس و زانیاری گه‌شتیاری، هه‌ولێری وه‌ك پێنجه‌مین ئارامترین شار له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ستنیشان كردووه.
ئارامی و ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌ژیان و میوان دۆستی خه‌ڵكه‌كه‌ی، گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ن كه هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهان له‌لایه‌ك كردووه‌ته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بووه‌ته رووگه‌ی گه‌شتیارانی ناوچه‌كه و له 10 مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 2 ملیۆن و 300 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.