به‌رهه‌م ساڵح و به‌ره‌ی توركمانی له‌سه‌ر رێگه‌نه‌دان به گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك رێككه‌وتن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/10/2018 به‌ره‌ی توركمانی رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق رێككه‌وتووین پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك و فیرقه‌یه‌كی سه‌ربازی له پێكهاته‌كانی شاره‌كه بۆ پاراستنی ناوخۆ و سنووره‌كانی پارێزگاكه پێكبهێنرێت".
ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی به سۆمه‌ریه نیووزی گوتووه: "پێشوازیمان له ده‌ستپێشخه‌ری به‌رهه‌م ساڵح بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كردووه‌و رێككه‌وتووین گفتوگۆ هه‌بێت و نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی توركمان و عه‌ره‌ب و ئیراده‌ی رۆڵه‌كانی پارێزگاكه‌ی تێدا بێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هه‌ر چاره‌سه‌رێك به‌بێ پێكهاته‌ی توركمان بكرێت و پۆستی سیادی وه‌رنه‌گرین، واتای ئه‌وه‌یه جارێكی دیكه شیعه و كورد پرسه‌كه‌یان تایبه‌ت كردووه به خۆیان و هیچ رۆڵێكیان بۆ توركمانه‌كان له چاره‌سه‌ری پرسی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه نه‌هێشتووه‌ته‌وه".
ئه‌رشه‌د ساڵحی ده‌ڵێت: "له‌باره‌ی پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك، گفتوگۆمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح یه‌كلایمان كرده‌وه كه جارێكی دیكه رێگه به‌و جۆره هێزه نه‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه كه‌ركووك، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتووین فیرقه‌یه‌كی سه‌ربازی له پێكهاته‌كانی پارێزگاكه پێكبهێنرێت و په‌یوه‌ست بكرێن به وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و ناوخۆی پارێزگاكه و سنووره‌كانی بپارێزن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له بوودجه‌ی ساڵی 2019 دا پاره‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت".