وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا گه‌یشته هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
ئێلیزابێتا ترێنتا، وه‌زیری به‌رگری ئێتاڵیا گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
ئێلیزابێتا ترێنتا، وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا، به یاوه‌رێكی شاندێكی باڵای سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، گه‌یشته كوردستان و له‌لایه‌ن كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، پێشوازی لێكرا.
بڕیاره له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا، چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان ساز بدات.
ئیتاڵیا یه‌كێكه له وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه و له ماوه‌ی شه‌ڕی داعش، مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه.
ئ. م