بارسێلۆنا به‌بێ مێسی گۆڵبارانی ریال مه‌دریدی كرد
یانه‌ی بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو به‌بێ لیۆنێل مێسی گۆڵبارانی ریال مه‌دریدی كرد و یارییه‌كه‌ی به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
له خوله‌كی 11 فلیپی كۆتینهۆ تۆپێكی له جۆردی ئالبا وه‌رگرت و شریتی گۆڵه‌كانی بارسێلۆنای بڕی، دواتر له خوله‌كی 30 لویس سوارێز به لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی دووهێنده لێ‌كرد.
له گێمی دووه‌م مارسێلۆی به‌رازیلی تاكه گۆڵه‌كه‌ی ریال مه‌دریدی تۆمار كرد، به‌ڵام گۆڵه‌كه‌ی لویس سوارێز له خوله‌كی 75 لایه‌نی ده‌روونی ریال مه‌دریدی رووخاند.
پاشان له خوله‌كی 83 لویس سوارێز واژۆی له‌سه‌ر سێیه‌مین گۆڵی خۆی كرد و یه‌كه‌مین هاتریكی له كلاسیكۆ تۆمار كرد.
پێش كۆتایی یارییه‌كه‌ش، ئارتورۆ ڤیدال له‌گه‌ڵ هاتنه‌ژووره‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه مێژووی نووسییه‌وه یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی له كلاسیكۆ تۆمار كرد.