به ڤيديۆ.. له هه‌ولێر دزێكى سه‌ير ده‌ستگيركرا
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى هه‌ولێر، رايگه‌ياند، تۆمه‌تبارێكيان ده‌ستگيركردووه، كه دانى به‌وه‌دا ناوه، ته‌نيا بۆ پياسه‌كردن له ماوه‌ى 10 مانگى رابردوودا 12 ئۆتۆمبێلى دزيوه.
تۆمه‌تباره‌كه ته‌نيا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى بردووه، كه خوار مۆدێلى 2000 بوون و خۆيشى له لێدوانيدا بۆ كوردستان24 رايگه‌ياند، ئۆتۆمبێله‌كانم ته‌نيا بۆ پياسه بردوون و بۆيه ئۆتۆمبێلى نوێم نه‌بردووه، چونكه نه‌مده‌توانى به‌نزينيان بۆ بكڕم و مۆديلى كۆن خه‌رجييان هه‌رزانتر بوو.