دەستگیرانی خاشوقچی داوایەك لە ترەمپ دەكات
K24 - ھەولێر
خەدیجه جه‌نگیز، ده‌ستگیرانی جه‌مال خاشوقچی رۆژنامه‌وانی سعوودی كه له‌ناو كۆنسوڵخانه‌ی سعوودییه له ئیستانبوڵ كوژرا، رووی ده‌می كرده سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و رایگه‌یاند "ده‌بێت سه‌رۆك تره‌مپ، هاوكار بێت بۆ خستنه‌ڕووی راستییه‌كان و جێبه‌جێكردنی یاسا، نابێت سه‌رۆك تره‌مپ رێگه بدات به دیزه به‌ده‌رخۆنه‌كردنی كوشتنی ده‌ستگیرانه‌كه‌م".
خەدیجه جه‌نگیز، له‌میانی به‌شداریكردن له "یادكردنه‌وه‌ی جه‌مال خاشوقچی، كه له لایه‌ن Middle East Monitor و كۆڕبه‌ندی ئه‌لشه‌رقـه‌وه رێكخرابوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: "خۆشحاڵه و شانازی به‌وه‌وه ده‌كات، یه‌كێكه له هاوڕێیەكانی جەمال خاشوقچی".
ده‌ستگیرانی رۆژنامه‌وانی سعوودی، جه‌مال خاشوقچی سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌یشی كرد كه له هه‌ر كوێیه‌كی جیهانه‌وه كاردانه‌وه‌یان نیشانداوه به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه و گوتی: "به‌ڵام له هه‌ڵوێستی زۆر سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهان له سه‌روویانه‌وه ئه‌مریكا (له‌م باره‌یه‌وه) بێهیوا بووم. ده‌بێت سه‌رۆك تره‌مپ هاوكار بێت بۆ خستنه‌ڕووی راستییه‌كان و جێبه‌جێكردنی یاسا، نابێت سه‌رۆك تره‌مپ رێگا بدات به دیزه به‌ده‌رخۆنه‌كردنی كوشتنی ده‌ستگیرانه‌كه‌م، به سیاسه‌تمه‌داره هه‌ره باڵاكانیشه‌وه نابێت ئه‌و كه‌سانه بشاردرێنه‌وه كه به‌شدارییان له‌و تاوانه به‌ربه‌ریه‌دا كردووه، هه‌رگیز نابێت ئه‌و تاوانه په‌رده‌پۆش بكرێت".
خەدیجە جه‌نگیز باسی له‌وه‌شكرد كه نه‌بوونی جه‌مال بۆشاییه‌كی قوڵی له دڵ و رۆحیدا جێهێشتووه و گوتی: "جه‌مال كه‌سایه‌تییه‌ك بوو كه هه‌موومان ده‌مانناسی. بۆ هه‌ندێكتان كه‌سایه‌تییه‌كی گشتیی و بۆ ئه‌وانی دیكه‌ش هاوڕێیه‌كی نزیك، به‌ڵام بۆ من نیوه‌كه‌ی دیكه‌م بوو. منی ته‌واو و تۆكمه كرد".
ده‌ستگیرانی رۆژنامه‌وانی سعوودی، جه‌مال خاشوقچی باسی له‌وه كرد كه جه‌مال ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌نووسی كه باوه‌ڕی پێیبوو و گوتی: "پیاوێكی نیشتمان په‌روه‌ربوو. باوه‌ڕی به داوای وڵاته‌كه‌ی و خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌بوو نه‌وەك به‌رژه‌وه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رانی وڵاته‌كه‌ی. باوه‌ڕی به پاراستنی دیموكراسی، ئازادی و شكۆی مرۆڤ بوو له وڵاته‌كه‌ی و ناوچه‌كه‌ماندا. ئه‌گه‌ر بمزانیایه كه‌سه شه‌یتانه خوێنڕێژه‌كان له کۆنسوڵخانه‌كه‌دا چاوه‌ڕوانی جه‌مال ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمده‌هات ئه‌نجاممده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی رێگری لێبكه‌م تا نه‌چێته باڵه‌خانه‌كه‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه جەمال خاشوقچی شه‌هیدی خه‌باتی دیموكراسی و ئازادیه و گوتی: "ده‌مه‌وێت ته‌رمی جه‌مال به نزای خانه‌واده‌ی، هاوڕێیانی و خۆشه‌ویستانی به‌خاك بسپێرم. له‌به‌رئه‌وه دووباره ده‌پرسم ته‌رمی جه‌مالی خۆشه‌ویست له‌كوێیه؟ له‌و باوه‌ڕه‌دام كه سعوودیه به ته‌واوی ده‌زانێت ته‌رمی جه‌مال له كوێیه، ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌و داواكاریه‌ی من بده‌نه‌وه، ئه‌وه ته‌نها داواكاری ده‌ستگیرانی جه‌مال نییه، داواكارییه‌كی مرۆیی و ئاینییه".